عەبدۆلفەتاح سیسی بۆ جاری سێیەم بوو بە سەرۆکی میسر

پەیامی کورد  ...  عەبدۆلفەتاح سیسی بۆ جاری سێیەم بوو بە سەرۆکی میسر

لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری میسردا، سەرۆکی ئێستای میسر، عەبدۆلفەتاح سیسی، نزیکەی 90%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بۆ جاری سێیەم بوو بە سەرۆکی میسر. بەرامبەرەکەی سیسی 4.5%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. لە بانگەشەی هەڵبژاردندا پرسی ئابووری میسر و شەڕی غەززە هاتە پێشەوە.

سیسی کە سەرۆکی پێشووی میسر بوو، بە کودەتایەک موحەمەد مۆرسی لە تەختی پاشایەتی لابرد و دوای ساڵێک و لە ساڵی 2014 بوو بە سەرۆکی میسر.


ئەم بابەتە 12010 جار خوێندراوەتەوە