عەبدۆللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ پاپا فرانسیسکۆ کۆبووەوە
پەیامی کورد ... عەبدۆللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ پاپا فرانسیسکۆ کۆبووەوە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڤاتیکان ڕایگەیاند، عەبدۆللەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا فرانسیسکۆ کۆبووەوە. لە میانەی دیدارەکەدا باسیان لە دۆخی مەسیحییەکان لە عێراق و شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل و بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکە کرد. ڤاتیکان وتی؛
"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڤاتیکان لە کۆشکی نێردراوان، پاپا فرانسیس پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق عەبدۆللەتیف جەمال ڕەشید کرد".
دواتر، سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤاتیکان، پائوڵ ڕیچارد گالاگەر قەشە و کاردیناڵ پیترۆ پارۆلین وەزیری دەرەوە کۆبووەوە. لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە؛
ووتیشی: "لە میانی کۆبوونەوەکەدا لە وەزارەتی دەرەوەی ڤاتیکان، پشتڕاست کرایەوە کە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان باشن و باسیان لە بابەتگەلێک کرد کە جێگەی بایەخی هەردوولایە". پێویستە کەنیسەی کاتۆلیکی عێراق بتوانێت ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، بەتایبەتی تەواوی مەسیحییەکانی عێراق و دەشتی نەینەوا، بۆ ئەوەی ببێتە بەشێکی کارا لە ناوچەکەدا".
لەم دیدارەدا باس لە شەڕی فەلەستین و ئیسرائیل کرا، هەروەها بەڵێنەکانی ئاشتی و سەقامگیری کە درابوون.
دادگای فیدراڵی عێراق کە بڕیاری دەرکردنی کاردیناڵی یەکێتی کلدانەکانی دا، کاردیناڵ لوئیس ڕافائێل ساکۆ، بەڕێوەچوو و باس لەوە کرا کە بڕیارەکە بڕیارێکی دروستە.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە