عەبیر سەهلانی نوێنەری سوید لە پەرلەمانی ئەورووپا بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی ئێران لە دژی فەرەنسا داوای دەرکردنی باڵیۆزەکانی ئەو حکوومەتە لە یەکیتی ئەورووپا دەکات
پەیامی کورد ... عەبیر سەهلانی نوێنەری سوید لە پەرلەمانی ئەورووپا بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی ئێران لە دژی فەرەنسا داوای دەرکردنی باڵیۆزەکانی ئەو حکوومەتە لە یەکیتی ئەورووپا دەکات
سەهلانی لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی نووسیویەتی : هەڕەشەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ئەوەی کە کاریکاتەرێکی پێ خۆش نییە و حەزی لێ نییە ، تەنیا گاڵتەیە و ئاشکرا نیشان دەدات کە ئاخوندەکان چەندە دەترسن .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە