عەدنان موفتی مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات
پەیامی کورد ... عەدنان موفتی مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات
به‌رپرسێكى دیارى یه‌كێتى مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌ینێت، "تائێستا مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم كۆتاییان نه‌هاتووه‌و ململانێ‌و ناكۆكیه سیاسییه‌كانیش به‌رده‌وامییان هه‌یه".
عەدنان موفتی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند :،"دەبێت هەموو لایەنەکان پێکەوە حکوومەتی هەرێم بەهێزتربکەن‌و ڕوبەڕوی مەترسییەکان ببنەوە، چوونكه دەبێت هەست بەمەترسیەکان بکەین‌و بۆ ئەوەی داکۆکیکار بین لەپاراستنی قەوارەی هەرێم کە هەمومان شانازی پێوە دەکەین".
موفتی ده‌شڵێت، "پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت هاوكارو پاڵپشتی یه‌كتربن و ده‌بێت به‌هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی کێشە و گرفته‌كان ببینه‌وه‌و نابێت كێشه‌كانی هه‌رێم پشتگوێ بخرێن‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، كاری زیاتری پێویسته".
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه، "پێویستە دەسەڵاتدارانی کورد هەست بەمەترسی بکەن‌و بۆ ئەوەی لە واقع تێبگەن، ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كۆتایینه‌هاتوه‌و لایەنە سیاسییەکانیش لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتردا ناکۆکن، بەتایبەت لەسەر پرسی هەڵبژاردن".
به‌بڕواى موفتى، "لەهەر چوار پارچەی کوردستان ناحەز زۆرن دژی گەلی کورد‌و هەوڵی لەناوچوونی کورد دەدەن، بۆیە پێویستە کوردستان بەهێزتربێت‌و ڕووبەڕوویان بوەستێتەوە، ئەمەش بەهۆی پێکەوەژیان‌و تەبایی‌و کۆدەنگییەوە دەکرێت، هەروەها پێویستە هەمولایەک ڕوبەڕوی ئەو لایەنە ببێتەوە کە دەیەوێت ناکۆکی بخاتە نیوان پێکەوەژیانی پێکهاتەکان‌و ئایینەکان لەکوردستان".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە