عەرەبستانی سەعوودیە ١٦ کەس و کۆمپانیاى پەیوەست بە سوپای پاسدارانى خستە لیستی تیرۆرەوە

پەیامی کورد   ...  عەرەبستانی سەعوودیە ١٦ کەس و کۆمپانیاى پەیوەست بە سوپای پاسدارانى خستە لیستی تیرۆرەوە

وەزارەتی ناوخۆی شانشینی عەرەبستانی سەعوودیە، لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە ١٣ کەس و ٣ ناوەندى پەیوەندیدار بە گرووپە تیرۆریستییە جۆراوجۆرەکان، کە سەر بە سوپای پاسدارانن، خستیە ناو لیستى تیرۆرەوە.

بەپێی بەیاننامەکەى وەزارەتى ناوخۆی سەعوودیە، ناوى ئەو کەس و لایەنانە، لەلایەن ئەندامانی ناوەندی دارایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کۆ کراونەتەوە، کە ئەندامانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو و ئەمریکاشى تێدایە.

لە کەسە گەمارۆخراوەسەرەکان، شەش کەسیان تایبەتن بە پشتیوانیکردنى گرووپە تیرۆریستییەکانى بۆکۆحەرام لە نایجیریا و سەرایا ئەلعەشتار و سەرایە موختار کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە بەحرەین سپۆنسەر دەکرێن. هەروەها هاووڵاتییەکی لوبنانی و دوو هاووڵاتی ئێرانیش لە هەمان لیستن، چوونکە تۆمەتى پەیوەندییان لەگەڵ سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران لەسەر ساغ بووەتەوە. هەروەها دوو هاووڵاتی دیکەی سووریاشى لەخۆ گرتووە کە یارمەتی و هاوکاری داعش و سوپای پاسدارانیان کردووە.

واتە بە گشتى عەرەبستان ئەمانەى خستووەتە ناو لیستى تیرۆرەوە: ٣ کەسی سەر بە سوپای پاسداران، ٤ کەس و کۆمپانیایەکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ٦ وەبەرهێنەری سەر بە گرووپی تیرۆریستی بۆکۆ حەرام و دوو گرووپی تیرۆریستی سەرایا ئەل- عەشتار و سەرایا موختار.

ناوى کەسەکانیش بەم شێوەیەیە:
١. عەلی قوسەیر، هاووڵاتی لوبنان
٢. میقداد ئەمینی هاووڵاتی ئێران
٣. مۆرتێزا مینا هاشمی، هاووڵاتی ئێران
(ئەم سێ کەسە پەیوەندییان بە هێزی قودسی سوپای پاسدارانی تیرۆریستەوە هەبووە)
٤. عیسمەتوڵا خولوزی، هاووڵاتی ئەفغانستان (پەیوەندی لەگەڵ گرووپى تیرۆریستى خوراسانی داعشەوە هەبووە)
٥. عەلا خانفوورە، هاووڵاتی سوری (پەیوەندی بە داعشەوە هەبووە)
٦. عەبدولڕەحمان ئەدۆ موسا، هاووڵاتی نایجیریا
٧. ساڵح یوسف ئادامۆ، هاووڵاتی نایجیریا
٨. بەشیر عەلی یوسف، هاووڵاتی نایجیریا
٩. محەممەد ئیبراهیم عیسا، هاووڵاتی نایجیریا
١٠. ئیبراهیم عەلی حەسەن، هاووڵاتی نایجیریا
١١. سورەجوا ئەبوبەکر محەمەد، هاووڵاتی نایجیریا
١٢. بۆ ئەلقەتەرجی، هاووڵاتی سووریا
١٣. حوسام بن روشدی قه‌ته‌رجی، هاووڵاتی سووریا

سێ ناوەندەکەش بریتین لە:
یەکەم: کۆمپانیاى القاطرجی کە ئاسانکاری بۆ گوسانەوەى بازرگانی سووتەمەنی کردووە بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش و هاوکاری سوپای پاسداران و میلیشیاکانى کردووە.
دووەم: میلیشیای سەرایەی ئەشتەر و سەرەیا الموختار
ئەم دوو گرووپە تیرۆریستییە کە لە شانشینی بەحرەین بنکەیان هەیە، کە بە "سکوادەکانی ئەشتەر" و "سکوادەکانی ئەلموختار" ناسراون، بە پشتیوانی تاران و وەرگرتنی پاڵپشتی دارایی، سەربازی و لۆژیستی لە سوپاى قودس، کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجام داوە.
 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە