عەرەبستانی سەعوودی داوای نوێکردنەوەی گەمارۆوە سەربازییەکانی سەر ئێران ە

پەیامی کورد     ...   عەرەبستانی سەعوودی داوای نوێکردنەوەی گەمارۆوە سەربازییەکانی سەر ئێران ە

 شەورای وەزیرانی عەرەبستانی سەعوودی ، ئەم داواکارییەی سێشەممە ١٦ی مارس لە دانیشتنێکدا ڕاگەیاند. 

سەرچاوەیەکی سەعوودی لەوانە  ماڵپەڕی سەعوودی " گازت  "،  لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : شەورای وەزیرانی عەرەبستان ڕایگەیاندووە پاڵپشتی تۆکمە و بەردەوامیی تێکدەرە  حووثییەکانی یەمەن لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە و چەکدارکردنیان بە  پێشکەوتووترین کەرەستەکانی  سەربازی بۆ هێرشکردنی سەربازی و نا سەربازی لە دژی عەرەبستان، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە قبوڵکراو نییە،و هەر بەو هۆیەوە عەرەبستان داواکارە  گەمارۆ چەکداری بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دووبارە بکرێتەوە. 

مەلیک سەلمان، پاشای عەرەبستان، سەرۆکایەتی ئەم دانیشتنەی لە ئەستۆ بوو.

شاندی سەربازی سەر بە عەرەبستان بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی دەوڵەتی یەمەن، لە بەرامبەر چەکدارە حووثییەکان که سەنعایان لە کۆنترۆڵ گرتووە و سەر بە کۆماری ئیسلامیین، شەڕ و پێکدادانیان هەیە. 

به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، عەرەبستانی سعوودی گەورەترین هاوردەکاری چەکە لە دونیادا

شەوورای وەزیرانی عەرەبستان هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵدانی نێونەتەوەیی بۆ دڵنیابوونەوە لە دەست پێڕانەگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ناوەکی دەربڕی. 

ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ  مارتین گریفیث، نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لە کاروباری یەمەن، نیگەرانی خۆی لە درێژ بوونی شەڕ لەم ووڵاتە  دەربڕی.

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە