عەرەبستانی سەعوودی سیستەمی بەرگری مووشەکی پاترییۆت دادەمەزرێنێت

پەیامی کورد     ...     عەرەبستانی سەعوودی سیستەمی بەرگری مووشەکی پاترییۆت دادەمەزرێنێت .

وەزیری دەرەوەی یوونان ڕایگەیاند کە ئاتێن و ڕیاز سەبارەت بە ڕادەستکردن ، دامەزراندن و فرۆشتنی سیستەمی مووشەکی پاترییۆت لە عەرەبستان ڕێکەوتنیان کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری سەعوودی ٢٤ ، نیکۆس دێندیاس وەزیری کاروباری دەرەوەی یوونان ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی لەگەل عەرەبستانی سەعوودی دەربارەی ڕادەستکردن ، دامەزراندن و فرۆشتنی سیستەمی مووشەکی پاترییۆت ی ئەمریکی لە ناو خاکی عەرەبستان دا ڕێکەوتنیان کردووە .

ئەو لە بەرامبەر ئەندامانی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی یوونان ڕایگەیاند کە سیستەمی باس کراو لەگەڵ سەعوودی بە هیچ شێوەیەک لایەنی هێرشبەری نییە و تەنیا بۆ بەرگری کردنە .

وەزیری دەرەوەی یوونان هەروەها ڕایگەیاند کە وولاتەکەی هیچکات هەنگاو بۆ پەیڕەوی و پاڵپشتی لە سیاسەتە هێرشبەرانەکان نانێت .

بە پێی ئەم ڕێکەوتننامەیە کە بەم زووانە و بە فەرمی لە لایەن هەر دوو لایەنەوە واژوو دەکرێت یوونان هێزەکانی خۆی لە ناو خاکی عەرەبستان جیگیر دەکات کە ئەم کەسانە تەنیا بە شێوەی سنووردار لە بواری دامەزراندن و خستنەڕێی سیستەمی مووشەکی پاترییۆت لەگەڵ عەرەبستان هاوکاری نیزامی و سەربازی دەبێت


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە