عەرەبستانی سەعوودی و ئیسرائیل نزیکی ئاشتی دەبنەوە
پەیامی کورد ... عەرەبستانی سەعوودی و ئیسرائیل نزیکی ئاشتی دەبنەوە
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان سەردانی عەرەبستانی سەعوودی یان کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهوو لەگەڵ مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتووەتە عەرەبستان ، ڕۆژنامەی هائارتس بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی لەمبارەیەوە دەنووسێت .
جێگای ئاماژەدانە کە لەم ددارەدا لە شاری نیۆم بەڕیوە چووە . یووسی کۆهن ، سەرۆکی مووساد و موحەمەد بن سەلمان ئالی سەعوود وەلیعەهدی عەرەبستان یش لەوێ بەشداری یان کردووە . بە پێی نووسراوی ئەم ڕۆژنامەیە ، فڕۆکەگەلی تایبەتی ناتانیاهوو لە تەل ئەڤیڤ ڕۆیشتە نیووم .
سەفەری ناتانیاهوو بە پاشایەتی عەرەبستان لە لە پشتی سەفەری پۆمپێئۆ بۆ ووڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس ە . حائارتس جەخت دەکاتەوە کە لەوانەیە ووتووێکەنا دەربارەی ڕێکەوتنی نێوان ووڵاتان بووبێت . لەم حاڵەتەدا ، عەرەبستانی سەعوودی و ئیسرائیل بە ڕێکەوتنی ئاشتی نزیک دەبێتەوە .
لە ١٥ی سێپتەمبەر دا ئیسرائیل ، ئیمارات و بەحرەین ڕێکەوتننامەی ئاشتی یان لە کۆشکی سپی یان واژوو کردووە .بە پێی ئەم ڕێکەوتننامانەی کە واژوو کراون ، ئەبووزەبی و مەنامە دەوڵەتی ئیسرائیل ی بە فەرمی دەناسن
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە