عەرەبستانی سەعوودی و کووەیت پەیمانی پەرەپێدانی مەیدانی گازی " الدرە " لە ئاوەکانی کەنداویان واژوو کرد
پەیامی کورد ... عەرەبستانی سەعوودی و کووەیت پەیمانی پەرەپێدانی مەیدانی گازی " الدرە " لە ئاوەکانی کەنداویان واژوو کرد
پێس بینی دەکرێت وەرگرتنی بەرهەمەکان لە مەیدانی گازی " الدرە " ڕۆژانە یەک میلیارد فووتی دووجا گازی سرووشتی و ٨٤ هەزار بەرمیلی لە ڕۆژی شلەمەنییەکان بەرهەم بهێنێت .
شازادە عەبدۆلعەزیز بن سەلمان ، وەزیری ووزەی سەعوودی و هاوتا کووەیتی یەکەی ئەو موحەمەد عەبدۆللەتیف فارس سەنەدی فراوانکردنی مەیدانی گازی الدرە ی لە ئاوەکانی کەنداو یا واژوو کرد .
کۆمپانیای نەوتی کووەیت بە پێی واژووی ئەم سەنەدە کە دووشەممە ئەندام درا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : کە پێش بینی دەکرێت مەیدانی گازی الدرە ڕۆژانە یەک میلیارد فووتی دووجا گازی سرووستی و ٨٤ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا شلەمەنییەکانی گاز بەرهەم بهێنێت کە ئەم بەرهەم هێنانە بە شێوەیەک بەرامبەر لە نیوان هەر دوو هاوبەش دا دابەش دەکرێت .کۆمپانیای ئۆپراسیۆنی هاوبەشی الخفجی کە سەرمایەگوزاری هاوبەشی نێوان کۆمپانیای ئارامکۆ و کۆمپانیای کووەیتی نەوتی کەنداوە ، بە ڕێکەوتنیش ، کۆنسێرسیۆمی بۆ جێبەجێ کردنی لێکۆڵینەوەگەلی ئەندازیاری پێویست بە مەبەستی پەرەپێدانی ئەم مەیدانە ، بەرامبەر لەگەڵ باشترین شێوەکان ، تەکنۆلۆژیاکان و ڕێکارگەلی مۆدێڕن ، تەشکیل دەدەن .لەم ڕێکارانە ئەمنییەت ، تەندرووستی و پاراستنی ژینگە لەبەرچاو گیراوە و کارئامەترین و کاریگەرترین دیزانگەلی ئەندازیاری لە دوو لایەنی سەرمایەگوزاری و خستنەڕێ ، دەنووسرێتەوە .
واژووی ئەم ڕێکەوتننامەیە بۆ گەیشتنی پاڵپشتی لە گەشە لە بەشە جیاوازەکانی ژیان لە دوو ووڵات و لە جێبەجێ کردنی نووسراوگەلی لێکتێگەیشتننامە واژوو کراو لە لایەن عەرەبستانی سەعوودی و کووەیت ەوە لە ٢٤ی دیسەمبەری ٢٠١٩ ەوە ئەنجام درا کە بریتی لە کاری هاوبەش بۆ پەرەپێدان و بەهرەهەڵگرتنی مەیدانی الدرە بوو .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە