عەرەبستانی سەعوودی یەکەمین کاردانەوەی فەرمی خۆی بەرامبەر بە ووتەکانی بایدن ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... عەرەبستانی سەعوودی یەکەمین کاردانەوەی فەرمی خۆی بەرامبەر بە ووتەکانی بایدن ڕاگەیاند .
یەکەمین کاردانەوەی فەرمی عەرەبستانی سەعوودی بە ووتاری جۆ بایدن دەربارە ڕاگرتنی پالپشتییەکانی لە بەرامبەر هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن ڕاگەێندرا .
عادل جۆبەیر وەزیری ڕاوێژکاری دەوڵەتی سەعوودی لە کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە کاردانەوەی بە قسەکانی بایدن سەبارەت بە ڕاگرتنی پالپشتییەکانی ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەن ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک جۆبەیر لە پەیامێکی تویتەری دا ڕایگەیاند و نووسی : قسەکانی جۆ بایدن مێژوویی و جەخت کردنەوەیەکە لە سەر پابەند بوونی ئەمریکا بە هاوکاری لەگەڵ دۆستان و هاوپەیمانەکانی بۆ چارەسەرکردنی دەرگیرییەکان و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کێشەکان بوو .
ئەو هەروەها ووتی : ئێمە چاومان لە هاوکارییەکانە لەگەڵ دۆستانمان لە ئەمریکا بۆ کۆتایی پێهێنان بە تێکهەڵچوونەکان و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کێشە و گرفتەکان لە هەفت دەیەیە بەردەوامی هەیە .
وەزیری دەوڵەتی سەعوودی هەروەها ووتی : ووڵاتانی ئیمە لە ڕزگار کردنی کووەیت ، بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەلقاعیدە لە یەمەن و داعش لە سووریا خوێن یان داوە و ئێمە هاوکارییەکانمان لەگەل یەکتر لە بەرامبەر دوژمنانی هاوبەشمان بەردەوامی پی دەدەین .
جۆ بایدن لە یەکەمین ووتاری خۆی دا دەربارەی سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا کە لە مەقەڕڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەم ووڵاتە لە واشێنتۆن بەڕیوە چوو ، ووتبووی : ئەمریکا پاڵپشتی کردنەکانی خۆی بۆ ئۆپراسیۆنەکانی هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی کۆتایی دێنین .
ئەو جەختی کردەوە کە ئەم شەڕە دەبێ تەواو بکرێت بەڵام لە هەمان کاتدا بۆ هاوکاریکردنی عەرەبستان لە بەرگری کردن لە خاکەکەی پەیمانی دا .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە