عەرەبستان : ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەی نەوتی جازان دوای هێرشی هێزەکانی یەمەنی بووە
پەیامی کورد ... عەرەبستان : ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەی نەوتی جازان دوای هێرشی هێزەکانی یەمەنی بووە
ئاژانسی هەواڵی عەرەبستان ی سەعوودی ئەمڕۆ هەینی لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپپرس لە وەزارەتی ووزەی ئەم ووڵاتە لە کۆنترۆڵ کردنی ئاگر کەوتنەوەیەک لە نزیکی سەکۆی بەتاڵ کردنی کەشتی بارهەڵگر سەر بە وێستگەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی جازان ی ئەم ووڵاتە هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند کە ئاگرکەوتنەوەکە لە دوای ئەوە شتەی کە لە ناوبردنی " دوو بەلەمی بۆمبڕێژکراوهیدایەتکرای حووثییەکان لە ڕۆژی چوارشەممە ناوی لێ براوە ڕوویدابوو و هیچ جۆرە زەرەر و زیانی گیانی بە دواوە نەبووە .
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند : " ئەم هەوڵە تێرۆریستی و خراپەکارانەیە و باقی هەنگاوە جەنایەتکارانەکەی هاوشێوەی کەلە دژی دامەزراوە ی نەوتی پوویا لە عەرەبستان ئەنجام دەدرێت ، نە تەنیا عەرەبستان بەڵکوو ئەمنییەتی هەناردەکردنی نەوت لە سەرتاسەری جیهان ، ئازادی تیجارەتی جیهانی و هەروەها ئابووری جیهانی و دەریانەوەردی نێودەوڵەتی دەکاتە ئامانج ."
لە هەمان حالدا هاوپەیمانی ژێر ڕابەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە یەمەن ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ڕۆژی ڕابردوو ٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب ڕێژکراوی حووثییەکانی کە بەرەو عەرەبستان هاوێشترابوو ، لەناوبردووە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە