عەرەبستان بە ئەگەری چاوپێکەوتنی بێنیامین ناتانیاهوو و بن سەلمان لە ئەبووزەبی کاردانەوەی نیشان دا

پەیامی کورد     ...    عەرەبستان بە ئەگەری چاوپێکەوتنی بێنیامین ناتانیاهوو و بن سەلمان لە ئەبووزەبی کاردانەوەی نیشان دا .

بەرپرسێکی پلە باڵای سەعوودی سەبارەت بە ئەو هەواڵانەی کە بڵاو کراوەتەوە سەبارەت بە ئەگەری چاوپێکەوتنی موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی ئەم ووڵاتە و بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئەبووزەبی کاردانەوەی نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بەرپرسە سەعودییە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ی ڕاگەیاندووە ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە .

بەرپرسە سەعوودییەکە ووتی : موحەمەد بن سەلمان ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی ئیمارات ناکات و لەگەڵ ناتانیاهوو چاوپێکەوتن و دیدار ناکات .

پێشتر کەناڵی کان ی ئیسرائیلی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو کە بێنیامین ناتانیاهوو ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی ئیمارات دەکات .

هەروەها ڕایگەیاندووە : لەوانەیە ناتانیاهوو لەوێ لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات .

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە