عەرەبستان بە بەهای ٢٠ میلیارد دۆلار سەرمایەگوزاری لە پیشەسازی نیزامی و سەربازی دەکات

پەیامی کورد     ...   عەرەبستان بە بەهای ٢٠ میلیارد دۆلار سەرمایەگوزاری لە پیشەسازی نیزامی و سەربازی دەکات .

عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند لە پیشەسازی سەربازی و نیزامی خۆیدا بە بەهای ٢٠ میلیارد دۆلار سەرمایەگوزاری دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەحمەد بن عەبدۆلعەزیز الاهالی سەرۆکی دامەزاروەی چاودێری لە سەر درووست کردنی کەل و پەلی نیزامی و سەربازی عەرەبستانی سەعوودی بەناوبانگ بە GAMI ڕایگەیاند : ئەم ووڵاتە لە یەک دەیەی داهاتوودا بە بەهای ٢٠ میلیارد دۆلار لە پیشەسازی سەربازی و نیزامی ناوخۆیی و بوومی دا سەرمایەگوزاری دەکات . ئامانجی عەرەبستان لەم هەنگاوە ، بەرەوپێس بردنی ئامانجی بەرهەمی ناوخۆیی پیشەسازی سەربازی و نیزامی خۆیەتی . ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەرەبستانی سەعوودی ساڵیانە میلیارەها دۆلار چەک و کەل و پەل لە ووڵاتانی جیهان دەکڕێت لەوانەش ئەمریکا . عەرەبستان ڕایگەیاندووە بە نیازە تاکوو ساڵی ٢٠٣٠ کە تێڕوانینی پاشەڕۆژی موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی ئەم ووڵاتە هەژمار دەکرێت نیوەی پیشەسازی سەربازی خۆی ناوخۆیی کردووە و پشتبەستنی خۆی بە هاوردەکردن کەم بکاتەوە .

الاهالی ووتوویەتی عەرەبستانی سەعوودی بە نیازە تاکوو ساڵی ٢٠٣٠ ڕێژەی بوودجەی ناوەندی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی پیشەسازی بەرگری خۆی لە ٪٠٢ بۆ ٪٤ زیاد بکات . عەرەبستان یەکێک لە گەورەترین هاوردەکارانی چەک لە جیهان هەژمار دەکرێت .

 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە