عەرەبستان داواکاری ووتووێژی ئاشکرا لەگەڵ ئێرانە
پەیامی کورد ... عەرەبستان داواکاری ووتووێژی ئاشکرا لەگەڵ ئێرانە
ئەمیر عەبدۆڵلاهییان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : هەفتەی ڕابردوو وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە عەرەبستان ئامادەیی هەیە گفتووگۆوەکان لە فازی ئەمنییەتی یەوە بڕواتە فازی سیاسی و ئاشکرا بکرێت .
ئەگەر چاوپێکەوتنێک لەگەل پووتین ڕووبدات ، هەندێک دەڵێن ئەم تابلۆیە نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی وەزارەتی کاروباری دەرەوە جێبەجێ بکەن .
درووشمی ئێمە لە وەزارەتی دەرەوە هەم ڕۆژهەڵاتی و هەمیش ڕۆژئاوایی و کار لەگەل هەموو جیهانە .
هەوڵمان دا بەشگەلی تاریکی دیپلۆماسی دراوسێیەتی ئێران چالاک بکەین ، لانیکەم ٤٠٪ لە چالاکییەکانی وەزارەتی کاروباری دەرەوە بۆ دیپلۆماسییەتی ئابووری تەرخان دەکرێت .
هۆکار و بکەرانی تێرۆری قاسم سلێمانی لە لیستەی ڕەش دان ، تەنیا بۆ پاراستنی مایک پۆمپێئۆ ٢ میلیۆن دۆلار خەرج دەکرێت .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە