عەرەبستان، دوو هێندەی جاران سووتەمەنی لە ڕووسیا هاوردە دەکات
پەیامی کورد ... عەرەبستان، دوو هێندەی جاران سووتەمەنی لە ڕووسیا هاوردە دەکات
هەواڵدەری ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە عەرەبستان لەم هاوینەدا هاوردەکردنی سووتەمەنی لە ڕووسیای دوو بەرانبەر کردووە و ڕێژەکەی گەیاندوویەتە ٦٤٧هەزار تۆن یا ٤٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ڕووسیا لە هەناردەکردنی سووتەمەنی (گازۆئیڵ و مازۆت) داشکانێکی زۆری کردووە و عەرەبستان پێ باشە نەوتە خاوەکەی بە نرخێکی بەرزتر لە بازاڕە جیهانییەکاندا بفرۆشێت و بە هەرزان سووتەمەنی لە ڕووسیا بکڕێت.
ئەم ڕاپۆرتە، ئاماژە بەوە دەکات جۆ بایدن کێشەیەکی نوێ دەستەبەرۆکی بووە و ئەوەش ئەوەیە چۆن عەرەبستان ڕازی بکات سووتەمەنی ڕووسیا نەکڕێت، چوونکە ئامانجی ئەمریکا پەراوێز خستنی ڕووسیا و کەمکردنەوەی داهاتی وزەی ئەو وڵاتەیە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە