عەرەبستان : پێش ڕوودانی شەڕی ئۆکراین سەبارەت بە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران هۆشداریمان دابوو
پەیامی کورد ... عەرەبستان : پێش ڕوودانی شەڕی ئۆکراین سەبارەت بە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران هۆشداریمان دابوو
فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاند : پێشتر سەبارەت بە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئێران هۆشداریمان دابوو و ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەش ئێستا ئۆکراین دەکەنە ئامانج .
پەیوەندی ڕیاز لەگەڵ ڕووسیا باش بووە و ئەم بابەتە بۆ بە کراوەیی مانی درگاکانی ووتووێژ بۆ هەموو لایەک بە قازانجە .
داواکاری گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێرانین بەڵام بە تێڕوانینێکی بەفراوانتر و ئەوەی کە ووڵاتانی کەنارەی کەندوای فارس یش تێیدا بەشداری یان هەبێت .
دەستڕاگەیشتنی ئەم ووڵاتە دوژمنە بە چەکی ئەتۆمی دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەمووان ناچاری بەدواداچوونی بژاردەکانی خۆیان ببن .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە