عەرەبستان ژنە شازادەی ناسراو و کچەکەی ئازاد دەکات
پەیامی کورد ... عەرەبستان ژنە شازادەی ناسراو و کچەکەی ئازاد دەکات
ڕێکخراوی یاسایی " قەست " ڕایگەیاند کە بەرۆرسانی عەرەبستانی سەعوودی شازادە بەسمە بێنت سەعوود و کچەکەی لە دوای سێ ساڵ بەندکردن ئازاد کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری عەرەبی ٢١ ەوە ئەم ڕێکخراوە لە نووسینگە ناوەندییەکەی لە لەندەن دایە شیکردەوە : ئەم شازادە ژن ەو کچەکەی سهوود ئەلشەریف کە مارسی ساڵی ٢٠١٩ دەست بەسەر کرابوون ئازاد کراون .
ڕێکخراوی ئاماژەپێکراو ووردەکاری زیاتری لەمبارەیەوە نەخستووەتە ڕوو .
مانگی مەی ساڵی ڕابردوو ئەم ژنە شازادە سەعوودییە بۆ یەکیمن جار لە دوای یەک ساڵ توانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی قسە بکات .
بەرپرسانی عەرەبستان ساڵی ٢٠١٩ بە ڕێکخراوی نێونەەتەوەیی یان ڕاگەیاندبوو کە دەست بەسەر کردنی ئەم ژنە شازادەیە لە دوای هەوڵدانی بۆ سەفەر کردنی نایاسایی ئەنجام دراوە و دەست بەسەر کردنی کچەکەشی بە هۆی هێرش کردنی بۆ سەر ئەفسەرێک بووە .
پێشتر لە ڕاپۆرتگەلێکدا دەربارەی خراپی دۆخی جسمی و دەروونی ئەم شازادە سەعوودییە لە هەندێک لە میدیاکان دا باسی لێوە کرابوو و بڵاو کرابووەوە
بەسمە بێنت سەعوود ئەیپریلی ساڵی ڕابردوو ش لە بەیاننامەیەکدا داوای لە پاسای عەرەبستان کردبوو کە ئەو و کچەکەی ئازاد بکات
بەسمە بێنت سەعوود کە دانیشتووی ئەورووپا بووە ، بە هۆی نووسی مەقالەگەلێکەوە دەربارەی دۆخی ژنان لە عەرەبستان و چاکسازی سیاسی لەم وولاتەدا بەناوبانگ ببوو . ئەو لە ساڵی ٢٠١٦ بە هۆی نێوەندگیری کوڕە مامەکەی موحەمەد بن نائیف وەلیعەهدی کاتی خۆی گەڕایەوە عەرەبستان بەڵام موحەمەد بن سەلمان لە دوای لەکارلادانی ئەو لە پۆستی ویلایەتعەهدی ، ژمارەیەک لە شازادکانی شی دەست بەسەر کرد و ئەم دەست بەسەرکردنانەش بە بەسمە بێنت سەعوود وەکوو تەنیا شادۆختی دەست بەسەر کراو کۆتایی پێهات
بەسمە کچی سەعوود بن عەبدۆلعەزیری پاشای کۆچکردووی عەرەبستان مامی حەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی ئێستای عەرەبستان ە
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە