عەسائێبی ئەهلی حەق ئیمارات بە " ساختەکاری " لە هەڵبژاردنەکانی عێراق تاوانبار دەکات

پەیامی کورد     ...   عەسائێبی ئەهلی حەق ئیمارات بە " ساختەکاری " لە هەڵبژاردنەکانی عێراق تاوانبار دەکات .

بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەقی عێراق کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە لەگەڵ فڕاکسیۆنی سادێقوون بەشداری کرد دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند : ئیمارات ئەکتەری سەرەکی لە " ساختەکاری " لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەم دواییە بووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەعد السعدی ئەندامی نووسینگەی سیاسی عەسائێبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند : ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان تەنانەت لە ووڵاتانی گەورەس ڕوودەدات و عێراق یش بەرەوڕووی ئەم ڕاستییەیە .

السعدی ئاماژەی کرد : ئیمارات ئەکتەری سەرەکی لە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییە بووە و کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان شانیان لە پەیمان و سۆزەکانی خۆیان بەتاڵ کردووە .

ئەو ووتی : هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە خراپترین هەڵبژاردن لە مێژووی ڕەوندی سیاسی لە عێراق دا بووە . شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان یش چاوپۆشی یان لە پێشێڵکارییە ئاشکراکان کە سەلمێندراوە کردووە .

السعدی ووتی : گومانی کۆمیساریا لە راگەیاندنی دەرئەنجامی تەواو ، گومان و شک گەلێکی بەرفراوانی بەدی هێناوە .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە