عەلی خامنەیی : هاوکارییەکانی ئێران و قەزاقستان دەبێ زیاتر و زیاتر بەرفراوان بکرێت
پەیامی کورد ... عەلی خامنەیی : هاوکارییەکانی ئێران و قەزاقستان دەبێ زیاتر و زیاتر بەرفراوان بکرێت
ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی ڕایگەیاند هەر دوو لایەن دەبێ بۆ پێداچوونەوە بە ڕێکەوتنەکان و جێبەجی بوونی ئەوان هەوڵی زۆر زیاتر ئەنجام بدەن . فارابی وەکوو فەیلەسووف و زانایەکی ئیسلامی کە بنچینەی و ئەساڵەتی قەزاقستانی هەیە و لە ئێران هەزار ساڵ دەربارەی ئاسارەکانی ئەو لێکۆڵینەوە و خویندنەوە کراوە دەتوانێ سەرچاوەی هاوکاریگەلی کلتووری و تەشکیل کردنی کۆمیتەیەکی هاوبەشی زانستی لە نیوان دوو ووڵات بێت .
هەروەها لە بەرامبەر بابەتی ئۆکراین کێسەی سەرەکی ئەمەیە کە ڕۆژئاواییەکان بە نیازی پەرەپێدانی ناتۆن و ئەوان لە هەر شوێنێک کە بتوانن بۆ بەرفراوان کردنی دزەی خۆی ڕاناوەستێت . دەبێ بابەتەکان بە ڕێک و پێکی بەدواداچوون و لیبکۆڵدرێتەوە و ئاگادار بین ، لە بەر ئەوەی کە ئەمریکییەکان و ڕۆژئاواییەکان بەردەوام بە دوای بەرفراوانکردنی بازنەی دزە و حۆکمڕانی خۆیان لە ناوچەکانی سەربەخۆ و خاوەن شکۆی وولاتانن .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە