عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران : داوای لێبووردن لە مەیدانگەلی نەتەویی و نیشتیمانی ئێمە دەگەێنێتە سەرکەوتنی گەورە
پەیامی کورد ... عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران : داوای لێبووردن لە مەیدانگەلی نەتەویی و نیشتیمانی ئێمە دەگەێنێتە سەرکەوتنی گەورە
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە چاوپێکەتنی مانگی ڕەمەزانی خۆیدا لەگەڵ بەرپرسانی نیزامی ئێران ڕایگەیاند : یەکێک لەو شتانەی کە لە نزاکانی مانگی ڕەمەزان دا دووبارە دەبێتەوە بابەتی داوای لێبووردنی ئیلاهییە .
دەی ئێستا ئێستێغفار بە چ واتایە : بە واتای داوای لێبووردن لە زۆرێک لە کارەکان ، لە زۆرێک لە کردەوەکان و نەکردەوەکانی خۆمان ، دەبێ داوای لێبووردن لە خودای گەورە بکەین .
تێڕوانینیشمان بۆ ئێستێغفار ئەمە نەبێت کە تەنیا بۆ نموونە بۆ تاوان و گوناگی کەسی و بۆ شۆردنەوەی دڵی خۆمان داوای لێبووردن بەس نییە ، نە
داوای لێبووردن لە مەیدانگەلی نەتەوەیی و لە مەیدانگەلی گەورەی کۆمەڵایەتی کاریگەری و کارئامەیی هەیە و ئێمەی دەگەێنێتە سەرکەوتنی گەورە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە