عەلی خامنەیی " ڕابەری باڵای ئێران " : نوێبوونەوە و گەنج بوونەوە لە کۆمەڵەکانی جێبەجێ کاری دەبێتە هۆکاری کرانەوەی بازنە کۆن و ڕووخاوەکانی بەرپرسان

پەیامی کورد   ...  عەلی خامنەیی " ڕابەری باڵای ئێران " : نوێبوونەوە و گەنج بوونەوە لە کۆمەڵەکانی جێبەجێ کاری دەبێتە هۆکاری کرانەوەی بازنە کۆن و ڕووخاوەکانی بەرپرسان

عەلی خامنەیی " ڕابەری باڵای ئێران " لە چاوپێکەوتنی سەرۆککۆماری و ئەندامانی شاندی دەوڵەت دا ڕایگەیاند : سەرکەوتنێکی دیکەی دەوڵەت ، ڕێگە کردنەوە بۆ گەنج گەرایی لە کۆمەڵەی جێبەجێ کاری ووڵاتە . ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بازنەی کۆن و ڕووخاوی بەرپرسان و بەڕێوبەران بکرێتەوە ، نەفەسێکی نوێ بۆ دام و دەزگاکانی جێبەجێ کاری ووڵات هەڵبکێشرێت . ئەمە شتێکی زۆر باشە . ئەمە بپارێزن . هەر چەندە گەنجەکان یش لە هەندێک بابەتدا هەڵە دەکەن بەڵام بە نرخە لەوەی کە کۆڵەگەلی جێبەجێ کاری ووڵات یا خود هێزی سێ لایەنەی ووڵات لەگەڵ ڕۆحی گەنج ئیدارە بکرێت .

ئەم هەڵانە بەرەبەرە لادەچێت و ئینشائەللا بەڕێوبەرانی بە هێزی باش ڕاهێنانیان پێ دەکەین .

ئەو هەروەها ووتی : نرخی خانوو و کرێ خانوو زۆر بەرزە و خەڵک بە ڕاستی لە زەحمەتی و ژیانێکی قورس دا دەژین .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە