عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران هەڵوێستی خۆی بەرامبەر شەڕی ئۆکراین گۆڕی
پەیامی کورد ... عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران هەڵوێستی خۆی بەرامبەر شەڕی ئۆکراین گۆڕی
گۆڕینی بۆچوونی ئێران بەرامبەر شەڕ لە ئۆکراین
ڕابەری باڵای ئێران ئەمریکای بەرپرسیاری هێرشە سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ناو برد و بە دووبارە کردنەوەی لایەنەکانی هەڵوێستی پووتین ، راگرتنی شەڕ لە ئۆکراینی ڕەت کراوە ناو برد .
عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ووتارێکدا ووتی کە دژی شەڕی ئۆکراین ە . بەڵام لە جیاتی گلەیی کردن لە ڕووسیا ، ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بە بەپرسیاری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ناو برد .
ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ووتارێکدا بە بێ ئاماژەدان بە هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ، ئەمریکای بەرپرسیاری دۆخی ئێستای ئەم ووڵاتە ناو برد و ڕایگەیاند : " ئۆکراین بوو بە قوربانی سیاسەتی درووستکردنی کێشە و گرفتەکانی ئەمریکا " . ئەو هەروەها ووتی " کە کۆماری ئیسلامی ئێران لایەنگری ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆکراین ە .
بۆچوونی نوێی ئێران کە لە زمانی عەلی خامنەیی یەوە ڕاگەێندرا ، لە حاڵێکدایە کە ئیبراهیم رەئیسی لە ڕۆژی یەکەمی داگیرکاری ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە ، هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆکراین ی " جێگای تێگەیشتن " ناو برد و هیوای خواستبوو کە شەڕی ئۆکراین لە قازانجی نەتەوەکان کۆتایی پێ بێت .
خامنەیی لە سووڕانەوەیەکی ئاشکرا ووتی : " ئێمە هەرظەندە لەگەڵ شەڕ و وێرانکاری لە هەر شوێنێکی جیهان دژایەتی دەکەین ، کوژرانی خەڵک و وێرانکردنی ژێرخانی نەتەوەکان ئەمانە پەسەند ناکەین و پاڵپشتی ناکەین و ئەمەش قسەی کۆتایی و نەگۆڕاوی ئێمەیە ."
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە