عەلی شەمخانی " بەرپرسی شەورای باڵای ئەمنییەتی نیشتیمانی ئێران " بە شێوەی نهێنی سەردانی عێراق دەکات
پەیامی کورد ... عەلی شەمخانی " بەرپرسی شەورای باڵای ئەمنییەتی نیشتیمانی ئێران " بە شێوەی نهێنی سەردانی عێراق دەکات
سەرپرسێکی پلە باڵا لە شەورای باڵای ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەو هەوالانەی کە بڵاو کراونەتەوە دەربارەی سەفەری سکرتێری ئەم شەورایەی بۆ بەغدا بە درۆ خستەوە .
هەروەها هەر بە پێی ئەو سەرچاوە پلە باڵایەی ئێران جەختی کردووەتەوە کە ئەو هەواڵانەی کە بڵاو کراونەتەوە لە میدیا عەرەبییەکاندا سەبارەت بە سەردانی " عەلی شەمخانی " سکرتێری شەورای باڵای ئەمنییەتی نیشتیمانی ئێران بۆ عێراق بێ بنەما و دوورە لە ڕاستییەوە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بڵاوکراوەی " عەکاز " ی عەرەبستان و ئاژانسی هەواڵی " ڕووسیا ئەلیەوم " لە زاری سەرچاوەگەلی ئاگاداری خۆیەوە هەواڵیان دابوو کە عەلی شەمخانی بڕیار وایە ئەمڕۆ دووسەممە ٢٨ی مارس لە سەفەرێکدا بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی پلە باڵا و سەرانی هێزە سیاسییەکانی عێراق دیدار و چاوپێکەوتن بکات .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە