عەلی عەونی : بەغدا پابەندی ڕێککەوتن نابن، چوونکە دەیانەوێت شکستی خۆیان بە ئێمە بشارنەوە
بەرپرسی لقی ٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ گوتی، ھەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بەڵام ئەوان پابەندی ڕێککەوتن نابن، چوونکە دەیانەوێت شکستی خۆیان بە ئێمە بشارنەوە.
عەلی عەونی، بەرپرسی لقی ٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، لە میانەی بانگەشەی ھەڵبژاردندا باسی لەوە کرد کە بەغدا دەڵێت، ھەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنی نەوت نابێت، ئەمە ئەگەر ڕاستە، بۆچی ئێمە دەڵێین با ئەمریکا و یووئێن بێن چاودێری ڕێککەوتنەکان بکەن و لە کاتی گفتوگۆدا کێتان دەوێت، با بێت چاودێری بکات.
عەلی عەونی گوتیشی: ''حکوومەتی عێراق ڕێگە نادات لایەنی سێیەم بێت، لە کاتێکدا نەوت لە دەستی ئەواندایە، با ئەوەی پشکی ئەوانە ھەڵیگرن و ئەوەی دیکەی ڕەوانە بکەن، چوونکە لە بەندەری جەیھان هەژمار دەکرێت، بۆیە ئێمە پابەندی ڕێککەوتنین لەگەڵ بەغدا، بەڵام ئەوان دەیانەوێت شکستی خۆیان بە ئێمە بشارنەوە.''
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە