عەلی لاریجانی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ووڵاتەکەی " ئێران"

پەیامی کورد    ...   عەلی لاریجانی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ووڵاتەکەی " ئێران "

عەلی لاریجانی ئەندامی کۆمەڵەی تەشخیسی نیزامی ئێران هۆشداری دا کە ئیسرائیل ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئێران دۆزیوەتەوە .

دوێنێ چوارشەممە عەلی لاریجانی لە مەراسیمی پەردەلادان لە کتێبی " بەرەنگاربوونەوەی شاراوە و نهێنی دژی ئێران " ووتی : ئیسرائیلی یەکان ڕیگای بەرەنگاربوونەوەی ئێران کە هەمان گورزلێدان بۆ سەر ئەختەبووتە دۆزیوەتەوە .

پێشتر نەفتالی بێنت ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ووتبووی لەمەوبە دوا لە " دۆکتۆرینی ئەختەبووت " پەیڕەوی دەکەین و لە جیاتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێزەکانی سەر بە ئێران سەری ئەختەبووت لە تاران دەکەینە ئامانج .

لاریجانی هەروەها هۆشداری دا کە ئیسرائیل لە هەر شوێنێک کە شەڕ و کێشەیەک لە دژی ئێران هەبێت دەچێتە ژوورەوە تاکوو ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە درێژخایەن و قووڵ بکات ، ئەوان دەڕوونە ناو بابەتی ئەتۆمی تا نەوەک ڕێکەوتنێک ئەنجام ببێت ، دەیانەوێت تا ئەو شوێنەی کە ئەکرێ ببنە بەربەست لە ئەنجامدانی ڕێکەوتنەکە .

بێنت پێشتریش ووتبووی : ڕێکارە نوێیەکانی ئێمە ئەمەیە کە هەر کەسێک تێرۆریستان بنێرێت " نرخەکەی " دەدات .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە