عەممار حەکیم سەبارەت بە چاودێری نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنەکاندا داواکارییەک ڕادەگەینێت

پەیامی کورد     ...     عەممار حەکیم سەبارەت بە چاودێری نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنەکاندا داواکارییەک ڕادەگەینێت .

عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقییوون لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ مارتین هۆت باڵیۆزی یەکیتی ئەورووپا لە بەغدا دیدار و ووتووێژی ئەنجامدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەلفۆرات ، بە پێی بەیاننامەیەک لە نووسینگەی عەممار حەکیم ، لەم دیدارەدا دەربارەی پەیوەندی دوو لایەنەی نێوان بەغدا و یەکیتی ئەورووپا و ڕێکارەکانی پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییە لە بەرژەوەندی لایەنەکانی باس و گۆڕێنەوەی بیروڕا بوو .

سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقییوون لەم دیدارەدا ووتی : عێراق دەرفەتێکی ئابووری بۆ هەمووان و خاکێکی بێوێنەیە بۆ سەرمایەگوزاری و دەستکەوتن بە قازنج و سوودی گەورە بۆ هەموو لایەک .

حەکیم هەروەها ووتی : عێراق لە پەیوەندییەکانی خۆیدا بە پێی ئەساسی بەرژەوەندی نەتەوەیی و پاراستنی حاکمییەتی خۆی هەنگاو دەنێت .

ئەو دەربارەی هەڵبژاردنی زوو هەنگاو یش بە جەخت کردنەوەی لە سەر پیویستی و گرینگی دەستنیشانکردنی کاتی کۆتایی ئەواندا ووتی : دەبێ کاتی کۆتایی ئەم هەڵبژاردنە دیاری بکرێت و لە لایەن چاوێرانی نێودەوڵەتییەوە بە بێ کەم و کورتی حاکمییەت و بێلایەن بێت و ئەگەر دادوەر بە عەدالەت نەبێت و شەرتی پێویست لەوەدا بەدی نەکرێت ، ناتوانێت بەیانگەری ئیرادەی خەڵکی عێراق بێت .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە