عەممار حەکیم : پێویستە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی رێک بخرێنەوە
سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، پێویستە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی رێک بخرێنەوە و کێشەکان بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن.
عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە كۆڕبهندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژههڵاتی ناوهڕاست له زانكۆی ئهمریكی كوردستان له دهۆك رایگەیاند: "گەلانی ناوچەکە تاکوو ئێستا بە دەست تووندوتیژی و ناسەقامگیری ئەمنییەوە دەناڵێن، ڕازی نین بەو چارەسەرییانەی بۆ کێشەکان دانراون، بۆیە خەڵک ئێستا چاوی لە خاوەن بڕیار و خەڵکی ئاقڵمەندە کە چارەسەر بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی ئێستا و داهاتوویەکی باشتر و سەقامگیرتر بۆ گەلەکەیان دابین بکەن".
ووتیشی: "هەوڵ دەدەین لە رێگەی کاری هاوبەش ەوە چارەسەری ئەو کێشانە بکەین، بۆ ئەوەی بە ئاشتیانە پێکەوەژین، ئەمەش بەبێ پلان و پڕۆژەی گونجاو نایێتەدی، کە پێویستی بە هەماهەنگی و هاوکاری ناوخۆیی و دەرەکی لەسەر ئاستی ناوچەکە و ووڵاتانی دراوسێ".
سەرۆکی رەوتی حیکمە، راشیگەیاند: "دەبێ هەموو هەوڵەکان یەک بخرێن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکان و قۆستنەوەی ئەو هەوڵانە دەبنە هۆی پێشکەوتنی زیاتر. پێویستمان بە پڕۆژەیەکی روونە، بۆ ئەوەی ووڵاتەکەمان بەرەو پێش بەرین و ببێتە خاڵێکی بەهێز تا بڕوا بە گەلانی ووڵاتەکەمان بهێنین کە دەبنە مایەی ئارامی بۆ ئەوان".
ئاماژەی بەوەشدا: "بەشداری رێژەیەکی کەمی خەڵک لە هەڵبژاردن و گومانەکان لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن و رازی نەبوون بە ئەنجامەکان، هەروەها گومان کردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و رێزنەگرتن لە مافی هاووڵاتی بوون و دڵەڕاوکێی هاووڵاتییان، هەموو ئەوانە هۆکارن بۆ ناکۆکی و ئاڵۆزی، پێویستیان بە چارەسەری ریشەیی هەیە".
عەممار حەکیم ، راشیگەیاند : "پێویستە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی رێک بخرێنەوە و لە رێگەی دەستوورەوە کێشەکان چارەسەر بکەین، سەپاندنی سیاسەتی ئەمری واقیع بەسەر هاووڵاتییان. سیاسەتی یەکتر رەتکردنەوە و تووندڕەوی لە عێراق هەموو سەرکردە و بەرپرسەکان دەخاتە ژێر پرسیار، کە چەندین جار هۆشداریمان لەوبارەوە داوە، پشتمان بە ئاقڵمەندان و سیاتێکی گونجاو بەستووە بۆ جێگرەوەی بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئەنجامی هەڵبژاردن لە ئاست چاوەڕوانییەکان نەبوو، پێویستە هەموو لایەنەکان بەپێی رێککەوتنێکی گشتگیر حکوومەتی داهاتوو پێکبهێنن".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە