عەممار حەکیم پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ مردنی یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    عەممار حەکیم پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ مردنی یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی بڵاو دەکاتەوە 

عەممار حەکیم سەرۆکی " هاوپەیمانی عێراقییوون " سەرەخۆشی لە مردنی یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک عەممار حەکیم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : " بە ذڵێکی پڕ لە حەسرەتەوە ، هەواڵی مردنی فەرماندەی حەشدی شەعبی " عەبدۆلڕەحیم خەلەف ئەلعێززی " ئەبوو نوور کە بە خاڵە نیشتمان پەروەرانەکان و سەفەرگەلی جیهادی و فیداکارانەی بەناوبانگە بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە پیگەیشتووە . لەگەڵ ئەم ڕووداوە ئازاربەخشەدا داوا لە درگای خودای گەورە دەکەین کە ڕەحمەتی فراوانی خۆی پێبدات و بەهەشت بکاتە ماڵ و پۆستی ئەو و سەبر و ئارامیش بداتە بنەماڵە و دۆستەکانی .

فەرماندەی سەربازی " العباس " سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند : " عبدالرحیم خلف العزی " بە هۆی کاریگەری تووشبوون بە کۆرۆناوە گیانی ل ەدەستداوە ، هەروەها ئەم فەرماندەییە ڕایگەیاند : حەشدی شەعبی یەکێک لە مۆرە گرینگەکانی خۆی و فەرماندەیەکی دیار و بەرچاوی لە فەرماندەکانی خۆی لە دەستدا .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە