عەممار حەکیم چاودێری نێودەوڵەتی لە سەر ئەم بابەتە بە گرینگ و پێویست دەزانیت
پەیامی کورد ... عەممار حەکیم چاودێری نێودەوڵەتی لە سەر ئەم بابەتە بە گرینگ و پێویست دەزانیت
عەممار حەکیم لە سەر پێویست بوون و گرینگی ئیزن دان بە چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەخت دەکاتەوە .
عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقییوون ئەمڕۆ شەممە لە سەر پێویست بوون و گرینگی پێدانی ئیزن بە چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەخت دەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک سید حەکیم لە ووتارێکی دا لە میانەی هەمایشی ساڵانەی " کۆبوونەوەی خوێندکارانی همم " ووتی : " جێبەجێ کردنی هەڵبژاردنەکان گرینگە و دەبی ئیزن بە جاودێرانی نێودەوڵەتی بدرێت چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن
ئەو هەروەها ووتی : " ئیزن دان بە تیمگەلی نێودەوڵەتی بۆ چاودێری کردن لە سەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، دۆسیەیەکی نێودەوڵەتی یە بۆ چەسپاندنی دیمۆکراسی لە عێراق دا .
حەکیم لە سەر گرینگی پاڵپشتی کردن لە هاوپەیمانییە کاتییەکان بە هاوشێوەی ڕێگایەکی نەتەوەیی کە دەبێ هەموو هەوڵەکان بۆ پاڵثشتی لەوەوە ئەنجام بدرێت ، هەروەها ووتی : " ئەمڕۆژە ، هاوپەیمانییە کاتییەکان بووەتە باباتێکی گرینگ و جێگای بایەخ ، سەرەڕای ئەمەش زۆر کەس و لایەن لەمبارەیوە زۆر نیگەرانن ، چوونکە ئەزموونێکی نوێ لە ووڵات دا هەژمار دەکرێت .
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە