فائیزە هاشمی " کچەکەی هاشمی ڕەفسەنجانی " داوای لێبووردن دەکات

پەیامی کورد   ...    فائیزە هاشمی " کچەکەی هاشمی ڕەفسەنجانی " داوای لێبووردن دەکات

فائیزە هاشمی " کچەکەی هاشمی ڕەفسەنجانی " بە هۆی " بێڕێزی کردن بە پەیغەمبەر " داوای لێبووردن دەکات

فائیزە هاشمی ، لە ئەندامانی حێزبی کارگوزارانی سازەندەیی و نوێنەری پێشووی پەرلەمان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ، بە هۆی قسەکانی دەربارەی پێغەمبەر داوای لێبووردنی کرد .

لە بەیاننامەکەیدا هاتووە : " ئەم ڕۆژانە قسەیەکی پچڕکراوە کە پەیوەندی بە چەند پێش ئێستاوەیە لە سەر گاڵتە کردن بە پێغەمبەر کە لە منەوە بڵاو کراوەتەوە کە هۆکاری برینداربوونی هەستی هەندێک کەسە . بەو پێیەی کە کەسێکی موسڵمان و خاوەن باوەڕم و هیچ کات نیازی بێڕێزی کردنم نەبووە ، بە گرینگیدان بە ئەگەری هەڵە لە قسەکردن ، لە موسڵمانانی بیروباوەڕ ئازاد کە بە شێوەیەکی هەڵە تێگەیشتوون داوای لیبووردن دەکەم .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە