فارووق مەلا موستەفا دەربارەی هێرش کردن بۆ سەر نووسینگەکەی روونکردنەوە دەدات

پەیامی کورد      ...   فارووق مەلا موستەفا دەربارەی هێرش کردن بۆ سەر نووسینگەکەی روونکردنەوە دەدات

نووسینگەى فارووقی مەلا موستەفا بەڕێوبەرى گشتى گرووپی کۆمپانیاکانى فارووق رایگەیاند، هەموو ئەو هەواڵانەی كە باس لە هاتنە سەر نووسینگەکەى دەكەن دوورە لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی ئیش و كارەكانیان بەڕێوە دەچێت.

فارووق مەلا موستەفا جەختیکردوەتەوە ئەوان دوورن لە ململانێی لایەنە سیاسیەكان و كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی.
راگەیاندنێك لە مەكتەبی فارووق مەلا مستەفاوە
لەچەند میدیایەكی كوردی  و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە كە چوار دەوری مەكتەبەکەی كاك (فارووقی مەلا موستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت.
لێرەوە رایدەگەێنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستیەوەو بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوە دەچێت، ئەو كێشەو ململانێیانەی كە روو دەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكانمان نابێت.
لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەێنن ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسیەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، وە دوورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی.
ئێمە  لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستاندا سەربەخۆین.

مەكتەبی فارووقی مەلا مستەفا
10/9/2021


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە