فارین پالیسی : بن سەلمان دەبێ نیگەرانی بردنەوەی بایدن بێت
پەیامی کورد ... فارین پالیسی : بن سەلمان دەبێ نیگەرانی بردنەوەی بایدن بێت
بە پێی ڕاپۆرتێک گۆڤاری فارین پالیسی ڕایگەیاند : موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی دەبێ لە بردنەوەی " جۆ بایدن " بەربژێری دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بە تووندی نێگەران بێت چوونکە بن سەلمان هەموو هێلکەکانی خۆی لە سەبەتەی " دۆناڵد ترامپ " دا دانا و بە تەواوی پشتی خۆی پێوەدا و ئێستا دەبێ ئەو لەگەڵ پاشهاتەکانی کارەکەی خۆیدا بەرەوڕوو ببێتەوە .
بن سەلمان بە تایبەتی دەبێ تاوانی ڕێکەوتن و ڕەزامەندی تاکتیکییەکەی خۆی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل و گورز لێدان لە هەستیارییەکانی موسڵمانەکان لە جیهان بداتەوە بە شێوەیەک کە گۆشەگیر دەبێت
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە