فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە فەریق عەزیز وەیسی کرد
پەیامی کورد ... فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە فەریق عەزیز وەیسی کرد
ئەمڕۆ ١٢/١٢/٢٠٢٣ ڕێزدار (فاضل میرانى) بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێڕەڤانی (عەزیز وەیسی بانی) کرد بە بۆنەی پلەبەرزکردنەوەی بەرێزیان لە پلەی (لیوا) بۆ پلەی (فەریق) کە لەلایەن ڕێزدار (مەسروور بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئەنجام درابوو.
لەو دیدارەدا بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، پیروزبایی لە (فەریق عزیز ویسى) کرد و هیوای سەرکەوتنێ بۆ خواست لە ئەرکە پیرۆزەکەیدا و ئەماژەیدا پێویستە مرۆڤ هەر پلە و پۆستێکی وەری دەگرێت لە خزمەتی ووڵاتەکەی و لە پێناو سەرفرازبوونی گەلەکەی ەکاری بێنێت.
لای خۆیەوە فەریق عزیز وەیسی ش بەگەرمی سوپاسی فاضل میرانى کرد بۆ ئەو سەردانە و بە پشتیوانیێکی گەورەی لە قەڵەم دا.
لە کۆتایی دا هەردوو لا چەندین بابەت و پرسی گرینگی دەڤەرەکە و چەندین بابەتی گرێدراوی ڕەوشی کوردستان و عێراقیان تاووتوێ کرد.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە