فازڵ میرانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر کرد
پەیامی کورد ... فازڵ میرانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر کرد
لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە پیرمام، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣-٢-٢٠٢٥، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشوازی لە ستیڤ بینتەر کونسووڵی گشتی ئەمریکا لە کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا وێرای بەخێرھێنانی شاندی میوان، بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی گفتوگۆی لەسەرکرا.
ھەروەھا فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری سەبارەت بە دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ھەمواری یاسای بوودجەی گشتی فیدڕاڵی ئاماژەی بەوەدا کە ھەنگاوێکی گرنگە و ھەوڵدانە بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن.
لەلای خۆیەوە ستیف بینتەر تەئکیدی کردەوە کە یەکڕێزی و یەک ھەڵوێستی ھێز و لایەنە سیاسییەکان دەبێتە مایەی ڕاکێشانی سەرنج و ھاوسۆزی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەردەوامیدان بە ھەماھەنگی و ھاوکارییکردنی نێوان ھەردوولا.
ئەم بابەتە 100 جار خوێندراوەتەوە