فاکس نیووز : بە فڕۆکەی بی ٢ دامەزراوە ژێرزەوییەکانی ئێران دەکرێنە ئامانج
پەیامی کورد ... فاکس نیووز : بە فڕۆکەی بی ٢ دامەزراوە ژێرزەوییەکانی ئێران دەکرێنە ئامانج
کاناڵی فاکس نیووز بە ئاماژەدان بە بەرەوپێش چوونی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی نووسیویەتی هێرشکردنە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران چیتر خەیاڵ نییە و لە ئەگەری هێرشێکدا ئیسرائیل بە ناوگانی فڕۆکەهەڵگری خۆی ئاسمانی ئێران دەکاتەوە و فڕۆکەکانی بی ٢ی ئەمریکاش دامەزراوە ژێرزەمینییەکان دەکەنە ئامانج.
فاکس نیووز نووسیویەتی: ''لە هێرشەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤دا ئیسرائیل زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی شەڕکەری ڕەوانەی نزیکەی ٢٠ بنکە لە ئێران لەوانە سیستەمی بەرگری ئاسمانی و کارخانەکانی مووشەک و درۆن کرد، لە هێرش بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی ئێران دیسانەوە تیشک دەخرێتە سەر لەناوبردنی بەرگری ئاسمانی.''
ئەو کاناڵە بڵاوی کردووەتەوە ناوگانە فڕۆکەهەڵگرەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لەوانە ''هێری ئێس، ترومەن و کارل وینسۆن'' لە ئێستادا لە ناوچەی کەندئاون، ئەوان ئۆپراسیۆنەکان دژی حووسییەکان لە یەمەن ئەنجام دەدەن، بەڵام دڵنیا بن کە دەتوانن لە هەر ساتێکدا تیشک بخەنە سەر ئێران.
ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە