فایلە دەنگییەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێتە هۆی لێپرسینەوە و کێشە بۆ جۆن کێری
پەیامی کورد ... فایلە دەنگییەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێتە هۆی لێپرسینەوە و کێشە بۆ جۆن کێری
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سێناتۆرەکانی حیزبی کۆماریخوازی ئەمریکا، بە نیازن جۆن کێری، نوێنەری دەوڵەتی جۆ بایدن لە کاروباری گۆڕانکاری کەش و هەوا بە هۆی پەیوەندیی و بەخشینی زانیاری نهێنی بە زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، لێپرسینەوەی لێ بکەن.
ئەگەری هەیە لێپرسینەوەکە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ناوەندی کاروباری دەرەوەی کونگرە سەبارەت بە گۆڕانکاری کەش و هەوا جێبەجێ بکرێت.
به پێ ڕاپۆرتێک بابەتی فەرمی دانیشتنەکە "هەوڵەکانی دەوڵەتی بایدن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاری کەش و هەوایە" ، بەڵام کۆماریخوازان ئەیانەوێت لەو دانیشتنەدا سەبارەت بە فایلە بڵاوبووەکەی زەریف و لێدوانەکانی دەربارەی جۆن کێری لێپرسینەوە لە جۆن کێری بکەن.
زەریف لە فایلە دەنگییەکەیدا ڕایگەیاندووە : جۆن کێری پێ ڕاگەیاندووە کە ئیسرائیل، ٢٠٠ پێگەی کۆماری ئیسلامی لە ناو خاکی سووریا کردۆتە ئامانج و لێداوە.
ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە