فایلە دەنگییەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێتە هۆی کێشە بۆ جۆن کێری
پەیامی کورد ... فایلە دەنگییەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێتە هۆی کێشە بۆ جۆن کێری .
گرووپێک لە یاسادەنەرانی کۆماریخوازی ئەمریکا بە تاوانبار کردنی جۆن کێری بە پێدانی زانیاری بە موحەمەد جەواد زەریف ، داوایان لە کۆشکی سپی کرد بەڵگەگەلێک سەبارەت بە پەیوەندی ئەمانە لەگەڵ ڕەوەندی پشتڕاست کردنەوەی سەڵاحییەتی ئەمنییەتی جۆن کێری بخاتە ڕوو .
هەروەها لە پەیامێکی دیکەدا جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنییەتی نیشتیمانی کۆشکی سپی لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاندووە : دانپێدانانەکانی جەواد زەریف نیشان دەدات کە بۆچی دەبێ جۆ بایدن هیوا و ئاواتی گەڕانەوە بۆ سەر ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ وەلاوە نێت .
دیپلۆماتگەلی ئێرانی هێزی ووتووێژیان نییە . فریوەکانی ئەوان دەیسەلمێنێت کە ئێران لە بنەڕەتدا جێگای متمانە پێکردن نییە .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە