فایننەشناڵ تایمز : عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی ئەمنییەتی زیاتر زیاتر فشار دەخەنە سەر ئەمریکا
پەیامی کورد ... فایننەشناڵ تایمز : عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی ئەمنییەتی زیاتر زیاتر فشار دەخەنە سەر ئەمریکا .
ڕۆژنامەی فایننەشناڵ تایمز ڕاپۆرتی دا کە عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات بۆ پەرەسەندنی هاوکارییە ئەمنییەتییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بە ئامانجی بەرەنگاری لەگەڵ هەڕەشەکان ، فشار دەخەنە سەر ئەم ووڵاتە .
میدڵ ئیست نیووز ڕایگەیاند : سەرچاوەگەلی ئاگادار لە ڕیاز ەوە بە ڕۆژنامەی فایننەشناڵ تایمز یان راگەیاندووە کە ءەرەبستانی سەعوودی خوازیاری پەیمانی ئەمنییەتی زیاتر لە لایەن ئەمریکاوە بە تایبەتی لە بواری هاوکاری زانیاری و هەواڵگری و پشتیوانی ئۆپراسیۆنی بۆ بەرەنگاری لەگەڵ هەڕەشە مووشەکی و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئەنسارۆڵلای یەمەن بووە .
ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ووتی کە عەرەبستانی سەعوودی و ئەبووزەبی وەکوو دوو شەریکی سەرەکی واسینتۆن پەیوەندییەکی تاریکی لەگەڵ دەوڵەتی جۆ بایدن هەیە چوونکە ئەم دوو ووڵاتە لە بەرامبەر فشارەکانی ئەمریکا بۆ زیادکردنی بەرهەم هێنانی نەوتی خاو بە ئامانجی شکستی نرزی جیهانی نەوت و هەروەها گرتنەبەری هەڵویستێکی پتەوتر لە بەرامبەر هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین مقاومەیان کرد .
فایننەشناڵ تایمز هەروەها ئاماژەی کردووە کە سەعوودییەکان و ئیماراتییەکان پەیامێکیان بۆ دەولەتی ئەمریکا ناردووە کە ناوەڕۆکەکەی ئەمەیە کە ووڵاتانی شەورای هاوکاری لە ئەگەری هاوکاری دەوڵەتی بایدن بەوان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکانی خۆی لەوانەش چاڵێنجی لەگەڵ ئێران و ئەنسارؤللا ، خواستێکی زیاتری بۆ هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا دەبێت .
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندبوو بایدن و مەلەک سەلمان مانگی ڕابردوو فەرمانێکی کاری دوو لایەنە لە گۆڕانکاریگەلی هەرێمی تا بابەتی ئەمنییەتی و ووزەی نەخشاندووە و لەو کاتەوە تیمەکانی هەر دوو ووڵات لە هەموو بوارەکان لەگەڵ یەکتر لە پەیوەندی دان و واشینتۆن بۆ هاوکاری لەگەڵ عەرەبستان بۆ پتەوکردنی توانای بەرگری خۆی پابەندە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە