فایننەشناڵ تایمز هەواڵ لە ڕێکەوتننامەی نزیک و لەناکاوی ١٥ ماددەیی ڕووسیا و ئۆکراین دەدات

پەیامی کورد      ...   فایننەشناڵ تایمز هەواڵ لە ڕێکەوتننامەی نزیک و لەناکاوی ١٥ ماددەیی ڕووسیا و ئۆکراین دەدات

گەورەترین خاڵی جیاییئامێز لە نێوان دوو لایەنی داواکاری ڕووسیا لە ئۆکراین بۆ بە فەرمی ناساندنی یەکگرتنی کەریمەیە کە لە ساڵی ٢٠١٤ بوو بە بەشێک لە خاکی ڕووسیا و سەربەخۆیی دوو کۆماری ناولێنراوی دۆنتێسک و لۆگانسک لە ناوچەی سنووری ڕۆژهەڵاتی دۆنباس ە .

بە ووتەی سێ بەشداربوو لە گفتوگۆوەکانی ئۆکراین و ڕووسیا ، دوو ووڵات لە پلانی ئاشتی کاتی ١٥ ماددەیی بریتی لە ئاگربەس و پاشەکشەی ڕووسیا ، لە ئەگەری قەبووڵکردنی ڕاگەیاندنی بێلایەنی لە لایەن ئۆکراین و قەبووڵکردنی سەپاندنی سنوورگەلێک لە سەر هێزە چەکدارەکانی ئەم ووڵاتە ، پێشکەوتن گەلێکی بەدی کردووە .

ئەم ڕێکەوتنە پێشنیار کراوە بریتییە لە پاشەکشەی کییف لە داواکارییەکانی خۆی بۆ یەکگرتن لەگەڵ ناتۆ و هەروەها پابەندی ئەو بە پێشوازی نەکردن لە بنکەگەلی سەربازی و چەک و تەقەمەنی بیانی لە بەرامبەر گەیشتن بە پاڵپشتی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی دەبێت .

مەرجەکانی ڕێکەوتننامە

هەرچەندە مۆسکۆ و کییف چوارشەممە ڕایگەیاند کە لە پەیوەندی لەگەڵ مەرجەکانی ڕێکەوتنەکە پێشکەوتن یان هەبوو ، بەرپرسانی ئۆکراین بەڵام بەردەوام بەرامبەر بە پابەندی تەواوی ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا بۆ ئاشتی ، شکیان هەیە و نیگەرانن کە مۆسکۆ بۆ سازماندەیی سەر لە نوێی هێزەکانی خۆی و دەست پێکردنەوەی هەڕەشەکانی خۆی لە ئێستادا کاتی کڕینی کاتە .

میخائیلۆ پۆدۆلاک ، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆککۆماری ئۆکراین ، بە فایننەشنال تایمزی ووتی کە هەرجۆرە ڕێکەوتن " لە هەر ئەگەرێک بریتی لە دەرچوونی هێزەکانی فێدراسیۆنی ڕووسیا لە بەشگەلێک لە خاکی ئۆکراین دەبێت کە لە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکان لە ٢٤ی فێبریوەری داگیرکراوە و هەروەها دەرچوونی ئەوان لە ناوچەکانی باشوور بە درێژایی ئازحف و دەریای ڕەش و ناوچەگەلی ڕۆژهەڵاتی و باکووری کییف یش لە خۆ دەگرێت .

هەر بەم پێیە ئۆکراین ، هێزە چەکدارەکانی خۆی دەپارێزێت بەڵام دەبێ لە هاوپەیمانگەلی سەربازی وەکوو ناتۆ بە دوور بمێنێت و لە پێشوازیکردن لە بنکەکانی سەربازی بیانی لە ناو خاکی خۆیدا دوورەپەرێزی بکات .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە