فاینەشناڵ تایمز : بەرپرسانی پلە باڵای عەرەبستان و ئێران لە بەغدا گفتۆگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا
پەیامی کورد ... فاینەشناڵ تایمز : بەرپرسانی پلە باڵای عەرەبستان و ئێران لە بەغدا گفتۆگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا .
ڕۆژنامەی فاینەشناڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند بەرپرسانی پلە باڵای عەرەبستانی سەعوودی و ئێران دوای چوار ساڵ لە پچڕانی پەیوەندی دیپلۆماتیکی نێوان هەر دوو ووڵات ، سەرەتای ئەم مانگە لە بەغدا گفتۆگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا .
ئەم ڕۆژنامەیە کە بنکەی سەرەکی لە لەندەن ە ئەم بابەتەی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئەیپریل و لە زاری سێ بەرپرسی ئاگاداری ئەم ووتووێژ و گفتۆگۆیانە ڕاپۆرت داوە .
یەکێک لەم بەرپرسانە ڕایگەیاندووە و ووتوویەتی کە یەکەمین دەورەی ووتووێژەکانی نێوان سەعوودییەکان و ئێرانییەکان ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوە چووە .
بە ووتەی ئەو لەو ڕۆژەدا دوو ووڵات سەر بابەتی هێرشگەلی بەردەوامی گرووپی شیعەی عووثییەکان بۆ سەر عەرەبستانی سەعوودی قسەو گفتۆگۆیان کردووە و ئەم ووتووێژانەش ئەرێنی و باش بوونە .
ئەم سەرچاوەیە بە فاینەشناڵی ووتووە کە سەرپەرشتی شاندی سەعوودی لەم ووتووێژانەدا لە ئەستۆی خالد بن عەلی ئەلحۆمەیدان ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەعوودی بووە و دەورەیەکی دیکە لە ووتووێژەکان بۆ هەفتەی داهاتوو بەرنامەڕێژی بۆ کراوە
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە