فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە ڕووسیا لە لایەن ئێران ەوە قورستر دەکەین
پەیامی کورد ... فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە ڕووسیا لە لایەن ئێران ەوە قورستر دەکەین
ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا ڕایگەیاند : ئێمە نیگەرانین کە ڕووسیا بە بە دوای وەرگرتنی چەک و تەقەمەنی پێشکەوتووی ناسراو لە ئێران ەوەیە ، وەکوو مووشەک گەلی زەوین بە زەوین کە تا رادەیەک دەتوانرێت بە متمانەوە بوترێ کە لە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین کەڵکی لێ وەردەگرێت .
ئێمە سەرسەختانە بەردەوامی بە جیبەجی کردنی هەموو گەمارۆوەکانی ئەمریکا لە دژی تیجارەتی چەک و تەقەمەنی ئێران و ڕووسیا دەدەین تاکوو کاری فرۆشتنی ئەم چەکانە بە ڕووسیای بۆ ئێران قورستر بکەین و بە ئۆکراینی یەکان یارمەتی دەگەێنین تاکوو ئەو شتەی بۆ بەرگری لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانە پێویستی پێ هەیە لە بەردەستیان دابنرێت .
ئێمە بەردەوام دەبین لەگەل شەریکەکانی ئەورووپایی مان لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێداگری دەکەین .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە