فه‌رمانده‌ى هێزى ووشكانى ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات
پەیامی کورد ... فه‌رمانده‌ى هێزى ووشكانى ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات
فەرماندەی گشتی هێزی ووشکانی ئێران په‌یامێكى هه‌ڕه‌شه ئامێز ئاراسته‌ى حیزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له هه‌رێم ده‌كات، ڕایده‌گه‌ینێت، "یان كۆى بكه‌نه‌وه یان دەرچن، ئه‌گه‌رنا چاوه‌ڕوانى هێرشی دیکەمان بن".
شه‌وى ڕابردوو جارێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هێرشى مووشه‌كى و درۆنى كرده‌وه سه‌ر كه‌مپه‌كانى حیزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات له هه‌رێمى كوردستان.
دواى هێرشه‌كه‌ش موحەممەد پاکپوور فەرماندەی گشتیی هێزی ووشکانی ئێران لەتویتێکی نوێ‌دا ڕایگەیاندوه، "بنکەو بارەگاکانتان کۆبکەنەوەو دەرچن یان چاوەڕوانی هێرشی دیکەمان بۆ سەر بارەگاکانتان بن".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە