فهڕهنسا سوپاسی سهرۆك بارزانی دەکات
پەیامی کورد ... فهڕهنسا سوپاسی سهرۆك بارزانی دەکات
لە سەڵاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد، لهو دیدارهدا باڵیۆزی فهرهنسا سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو دەست پێشخەرییەی بۆ پڕۆسەی سیاسی عێراق ڕایگەیاندووە.
ئهمڕۆ چوارشەممە 2/2/2022، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا كە ئۆلیڤییە دێکۆتینی كونسووڵی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو دەست پێشخەرییەی بۆ پڕۆسەی سیاسی عێراق ڕایگەیاندووە و هیوای ئەوەی خواست ببێتە هۆی لابردنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق.
هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە بارودۆخی عێراق سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند باشترین ڕێگە لەبەردەم لایەنە سیاسییەكان دووركەوتنەوە لە توندوتیژی و پەنابردنە بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی سیاسییە.
هەڕەشەكانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و باڵیۆزی فەڕەنسا جەختی لە بەردەوامی هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە