فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی گشتی عێراق و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ‌دا له بوودجه‌دا وه‌ك مافێكی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره و به‌رهه‌می ماندووبوون و پێداگری ئیراده‌ی به‌هێزی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ڕاسپێردراو بۆ دانووستاندنه‌كان و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه خه‌مخۆره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
بوو و شایانی ڕێز و ستایشن
شكاندنی به‌ربه‌ست و ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه نه‌خوازراوانه‌ی له دوای ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ هاته به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان بۆ شكاندنی ئیراده‌ی خۆڕاگری و له ئه‌نجام به نه‌زۆك بوونی خه‌ونه‌كان به‌داخه‌وه هه‌وڵ گه‌لێك هه‌بوون بۆ به‌رده‌وامی دان به‌م سیاسه‌ته كه له‌په‌نای ئه‌مه‌دا بتواندرێت حكوومه‌تی هه‌رێم و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه ژێر زه‌ختی ناڕه‌وای هه‌ندێك لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای حكوومه‌تی فیدڕاڵی و به قبووڵ كردنی مووچه‌ی زه‌لیلی له‌سه‌ر حیسابی سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و خوێنی شه‌هیدان و شایسته ده‌ستوورییه‌كان
به‌ڵام جارێكی تر به هه‌وڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پیلانه‌یان شكستی هێنا و له یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوای متمانه وه‌رگرتنی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هه‌نگاو دوای هه‌نگاو له قۆناغه‌كانی دانووستاندن له‌م باره‌یه‌وه بووه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ شاندی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ته‌سلیم نه‌بێت و به شكۆوه مافه ده‌ستورییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین ، گرتنه‌به‌ری ئه‌م لۆژیكی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییه بووه زامنی پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانمان و سوپاسی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌هێز مانه‌وه‌ی ئه‌م ئیراده‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ و ماندووبوونی شاندی هه‌رێم و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه دڵسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌وانه‌ی هاوكارمان بوون به‌رز ده‌نرخێنین و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ دابڕین و وه‌ستانه‌وه دژ به قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه .
سه‌ركه‌وتن بۆ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وام بوون بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان
فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
١ی٤ی٢٠٢١
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە