فڕۆكەیەكى هێڵى ئاسمانى چین بە ١٣٣ سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە
پەیامی کورد ... فڕۆكەیەكى هێڵى ئاسمانى چین بە ١٣٣ سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە
کەناڵى فەرمى حکوومەتى چین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی جۆری بۆینگ ٧٣٧ی سەر بە هێڵی ئاسمانی ووڵاتەکەمان، كە ١٣٣ سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە باشووری چین كەوتە خوارەوە.
كەناڵی سی سی تی ڤی- کە کەناڵى فەرمى حكوومەتى چینە لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری سەر بە كۆمپانیای چاینا ستێرن، كە ١٣٣ سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە نزیك شاری ڤۆچوو لە ناوچەی كوانگشی لە باشووری خۆرئاوای ووڵاتەکەمان تێكشكا.
دەربارەى ئامارى قوربانیەکانەوە كەناڵی سی سی تی ڤی ئاماژەى بەوەکردووە، تا ئێستا ژمارەی قوربانییەكان دیا نییە و لە ئێستاشدا تیمەكانی فریاگوزاری بۆ شوێنی ڕووداوەكە نێردراون.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیندراوەکەى کەناڵى فەرمى حكوومەتى چین- دا ئەوە خراوەتەڕوو، فڕۆكەكە لە کاتى کەوتنەخوارەوەیدا بووەتە هۆى ئاگركەوتنەوە لە ناوچەیەکى شاخاوى.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە