فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ بۆ سێیەم ساڵ لە سەر یەک بوو بە "فڕۆکەخانەی ساڵانی ئەورووپا".

پەیامی کورد   ...  فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک بوو بە "فڕۆکەخانەی ساڵانی ئەوروپا".

فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک نازناوی "باشترین فڕۆکەخانەی ئەورووپا"ی لە خەڵاتی گواستنەوەی ئاسمانی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ "IGA"، ئەم خەڵاتە بۆ یەکەم جارە لەلایەن فڕۆکەخانەیەکەوە سێ جار لەسەر یەک بەدەست هێنراوە.

دیزاینەرانی ئەم فڕۆکەخانەیە ژێرخانی ئەو فڕۆکەخانەیەیان بە شێوەیەک ڕێکخستووە کە بتوانێت لە ساڵێکدا 200 ملیۆن سەرنشین لەخۆ بگرێت.

ئەم فڕۆکەخانەیە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بە بۆنەی ٩٥ ساڵەی ڕاگەیاندنی فەرمی کۆماری تورکیا لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیاوە کرایەوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە