فڕۆکەخانەی ههولێر: گەشتەکانمان لهگهڵ غازی عەنتاب دەست پێدەکەنەوە
پەیامی کورد ... فڕۆکەخانەی ههولێر: گەشتەکانمان لهگهڵ غازی عەنتاب دەست پێدەکەنەوە
بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ووتی، دوای ئەوەی بە ھۆی کۆرۆنا و لە سەردەمی کەرەنتینەدا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەولێر و غازی عەنتاب راگیرابوون، جارێکی دیکە گەشتەکان دەست پێدەکەنەوە و لە سەرەتاشدا ھەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێن.
ئەحمەد ھوشیار، رایگەیاند، لە سەردەمی کەرەنتینە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان غازی عەنتاب و ھەولێر راگیرابوون، بەڵام لە ئێستادا رەزامەندی دراوە و رێکارەکان تەواو بوونە و گەشتەکانیش بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو دەست پێدەکەنەوە.
بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە یەکەم گەشتی ئاسمانیی نێوان غازی عەنتاب و ھەولێر لە ٢٤ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و وەک سەرەتاش ھەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە