فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند ھاتووچۆی نێوان ووڵاتان ئاسایی بووەتەوە
پەیامی کورد ... فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند ھاتووچۆی نێوان ووڵاتان ئاسایی بووەتەوە
بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند :، لە ئێستادا هاتووچۆ و جمووجۆڵی گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زیادی کردووە. دەشڵێ، پەیوەندییان لەگەڵ ھەموو ووڵاتانی جیھان ھەیە و ئەگەر ووڵاتانی ئەورووپا ڤیزای گەشتیاری بدەن، ئەوکات بە شێوەیەکی بەرچاو جووڵەی گەشتیاری زیاد دەبێت.
ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند : ڕاستە ھێشتا کۆرۆنا ھەر ماوە، بەڵام جمووجۆڵی ھاتووچۆ و گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زیادی کردووە و چەندیش ووڵاتان زیاتر دەرگایان واڵا بکەن، جووڵەی ھاتووچۆ و گەشتیاری بۆ ھەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، چوونکە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ھەموو جیھان ھەیە وەکوو ئەورووپا و ووڵاتانی عەرەبی و تورکیا".
ھۆشیار ووتیشی: "چاوەڕێ دەکەین ئاسانکاری زیاتر بکرێت، بۆ ئەوەی جووڵەی گەشتیاری زیاتر بێت، ئەگەر ئەورووپاش دەرگای ووڵاتانی بکاتەوە و ڤیزای گەشتیاری بە گەشتیاران بدات، جمووجۆڵەکە زۆر زیاتر دەبێت، چونکە تا ئێستا ڤیزای گەشتیاری دەستی پێنەکردووەتەوە و چاوەڕێ دەکەین لە ماوەی داھاتوودا دەست پێبکاتەوە".
بە ھۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە، ھاتوچۆ لە نێوان زۆرینەی وڵاتانی جیهان راگیرابوو، بەڵام دوای ھاتنی ڤاکسین و کەمبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، تا ڕادەیەکی باش ھاتوچۆی نێوان وڵاتان ئاسایی بووەتەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە