فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی گرینگی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد   ...   فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی گرینگی بڵاو 

فڕۆکەخانەی هەولێر رەتیدەکاتەوە هیچ فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە فڕۆکەخانەکە نیشتبێتەوە و ئاشکرای دەکات ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە درووستکراوە و راست نییە.

ئەمشەو یەکشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردوەتەوە، ‎دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی چەواشەکاری لە چەند پەیجێکی سۆشیال میدیا، گوایە فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نیشتوەتەوە، لێرە بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکەین کە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ناڕاست و هەڵبەستراوە و مێژووی ئەم وێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٩ و دەستکاری کراوە.

روونیشی کردوەتەوە، وێنەکان دەری دەخەن دوای ٢٠١٩ گۆڕانکاری لە فڕۆکەخانەی هەولێر کراوە و وێنەی فڕۆکەکە ساڵی ٢٠١٩ یە و دەستکاری لە لۆگۆی فڕۆکەکە کراوە.

ئەمڕۆ لە چەند پەیجێک وێنەیەک بڵاوکرایەوە و باس لەوە کرابوو فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی نیشتوەتەوە.

وێنە ڕاستەقینەکە


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە