فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازی و نیزامی ئەمریکایان لە " التنف " ی سووریا کردووتە ئامانج

پەیامی کورد     ...   فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازی و نیزامی ئەمریکایان لە " التنف " ی سووریا کردووتە ئامانج .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازی و نیزامی ئەمریکایان لە " التنف " ی سووریا کردووتە ئامانج و سەنتکام یش ئەم هێرشەی پشتڕاست کردووەتەوە .

فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا " سەنتکام " کە لە سەر ئۆپراسیۆنە سەربازی و نیزامییەکانی ئەم ووڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاودێری هەیە لە بەیاننامەیەکدا هەواڵ لە هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی سەربازی و نیزامی ئەمریکییەکان لە " التنف " ی سووریا دەدات

بنکەی التنف میوانداری نزیکەی ٩٠٠ سەربازی نیزامی ئەمریکییە . ئەم بنکەیە بە ٢٠ مایلی چوارگۆشەوە پانتایی ، لە ناو خاکی سووریا و لە پەنای سنووری ئوردون و بە دووری نە زۆرەوە لە سنووری عێراق دایە و هەر بەم بۆنەیەوە خاوەن پێگە و مەوقعێکی ستراتیژی گرینگە


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە